بۆ هەموو شارەکانە

هه‌فته‌ى دادێ 5000 دەفتەری دیكه‌ى پاسپۆرت دەگاتە هەرێم

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان بەهۆی نەبوونی ده‌فتەری خامی پاسپۆرت، لەچاوەڕوانی تەواوبونی پاسپۆرتەکانیانن، بڕیارە پێنج هەزار دەفتەری پاسپۆرت بگات.

لە بەڕێوبەرایەتی و نوسینگەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت تەنیا پاسپۆرت دەدرێت بەو هاوڵاتیانەی کە نەخۆشن یان بۆ کاری زۆر پێویستیانە، لەگەڵ حاڵەتی دەرهێنانی پاسپۆرتی VIP کە بری 250 هەزار لە هاوڵاتیەکە وەردەگیرێت.

پێنجشەممەی رابردوو، سێ هه‌زار و 600 دەفتەری خامی پاسپۆرت گەیشتە هەرێمی کوردستان و بۆ پارێزگای سلێمانی بەم شێوازە دابەشکرا، 600 دەفتەر بۆ چەمچەماڵ، 600 بۆ ئیدارەی گەرمیان، 600 بۆ ئیدارەی راپەرین، 1200 دەفتەر بۆ پارێزگای هەڵەبجە و 600 پاسپۆرتیش بۆ پارێزگای سلێمانی.

سروە محەمەد، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە 964ـى وت، لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی رەگەزنامەی عێراق کۆبووەتەوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی دەفتەری خامی پاسپۆرت و گەڕانەوەی کارتی نیشتیمانی هاوڵاتیان دایه‌.

سروە محەمەد وتیشی “هەفتەی داهاتو پێنج هەزار دەفتەری دیکەی خامی پاسپۆرت دەگاتە هەرێمی کوردستان و لە هەوڵی چارەسه‌رکردنی کێشەی نەبونی وەرەقەی کارتی زانیاری”.

به‌قسه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، تەنیا لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی مانگانە زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی زانیاری دەکات.

ژمارەیەکی زۆری دەفتەری پاسپۆرت گەیشتە بەغدا

ژمارەیەکی زۆری دەفتەری پاسپۆرت گەیشتە بەغدا

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن