هاوڵاتیەک بەنداو بۆ باڵندە و ئاژەڵەکان دروست دەکات
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
هاوڵاتیەکی خەڵکی قەزای دوزخورماتوو بەناوی هیوا جاسم، لە ناوچەی داودە خەریکی دروستکردنی بەنداوێکە تاوەکو باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە بۆ رزگاربوونیان لە تینوێتی سوودی لێ ببینن.
هیوا دەڵێت، چەند کانییەک هەن لەو دەوروبەرە کە ئاسانکارییان کردووە بۆ دروستکردنی بەنداوەکە. دەشڵێت، ئەگەر هاوکاری بکرێت ئەوا دەتوانێت بەنداوی دیکە دروست بکات.
ئەم بەنداوەی کە هیوا دروستی دەکات، درێژییەکەی 500 مەتر دەبێت و پانیەکەشی زیاترە لە 250 مەتر.