نەکەن ئایفۆن 15 بە کێبڵی گالاکسی شەحن بکەنەوە

964+
عادل کانەبی

ئایفۆن هۆشداری دەداتە بەکارهێنەرانی کە نابێت ئایفۆنە نوێیەکە بە کێبڵی گالاکسی و مۆبایلی ئاندرۆید بارگاوی – شەحن بکەنەوە.

دوای گەیشتنی بەرهەمە تازەکەی ئەپڵ بۆ چین، خواستێکی زۆری لەسەر بوو کە بە گوێرەی هەواڵەکان تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.

فرۆشگاکانی ئەپڵ کڕیارەکانی ئاگادارکردەوە لەوەی کە نابێت ئایفۆن 15 بە کێبڵی تری تایپ C شەحن بکەنەوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت تەنیا بە کێبڵی فەرمی ئەپڵ مۆبایلەکانیان شەحن بکەنەوە.

وتیشی، جیاوازیی هەیە لە رووی پێکهاتەی کێبڵەکان کە بە جۆرێک ئەگەر مۆبایلەکە بە کێبڵی گالاکسی شەحن بکەیتەوە دەبێتە هۆی گەرمبوونی.

لە 12ی ئەیلولی ئەمساڵ ئەپڵ بە فەرمی ئایفۆن 15ی نمایشکرد کە بریتیبوون لە 15 و 15پڕۆ ماکس، نزیکەی دوای هەفتەیەک کەوتە بازاڕەکانی جیهان و هەینی رابردوو لە هەرێمی کوردستانیش نمایشکرا.

ئەمڕۆ ئایفۆن 15 دەگات

ئەمڕۆ ئایفۆن 15 دەگات

بۆچی ئایفۆن شاحینەکەی کرد بە تایپ C؟

بۆچی ئایفۆن شاحینەکەی کرد بە تایپ C؟