گرافیک:964+
لە لۆفەکانی سپیلک ئۆتۆمبێڵێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور
لە خوار پێچەکانی لۆفەی سپیلک ئۆتۆمبێڵێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.
بەپێی زانیاریەکانی 964 ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ژنێک بووە، رووداوەکە نزیک گوندی ئامۆکان لە سنووری ئیدارەی سۆران بووە.
محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی هەریر بە 964ی وت، چوار کەسیان گەیاندە نەخۆشخانەی هەریر، وا دیاربوو لە رێگا یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا بوو، ژنێکی تەمەن 50 ساڵی بووە و سێ کەسەکەی دی بەسەختی بریندار بوون.
بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی هەریر دەڵێت، ئەو کەسانەی سەرنشینی ئۆتۆمبێڵەکە بوون، خەڵکی گوندی هاودیان بوون، سێ بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون، لەبەر سەختی برینەکەیان.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی