فریاى شه‌قامه‌كه‌ى ئیسکان بكه‌ون تا بۆنى مه‌زراى نه‌گرتووه
964+
مەشهوود ماجد – هەولێر
ماوه‌یه‌كه ئاوى مه‌زراى یه‌كێك له كۆڵانه‌كانى نزیك جاده‌ى ئیسكان، به‌هۆى شكان و تێكچوونییه‌وه، ده‌ڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كه و به‌قسه‌ى خه‌ڵكی نزیك له‌و شوێنه‌ش، جگه له‌وه‌ى ئاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه ده‌مێنێته‌وه، بۆنێكی ناخۆشیش بڵاوده‌كاته‌وه.
كۆڵانه‌كانه له‌به‌رى جاده‌ى شه‌ستییه‌وه ده‌كه‌وێته لاى راستى شه‌قامى ئیسكان و دووه‌م كۆڵانییه‌تى، جگه له بوونى چه‌ندین ماڵ، سێ تا چوار گه‌راجى وه‌ستانى ئۆتۆمبێلیشی لێیه.
خاوەن گەراجێک ده‌ڵێت، ئەمە حاڵى ئه‌وانه، لە هاوین بۆنێکی ئێجگار ناخۆشى هه‌یه، زستانیش لەبەر بارانی زۆر کۆڵانەکان پر ئاو دەبن.
سۆران مه‌حمود غه‌فور، به‌رپرسی هۆبه‌ى چاككردنه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆ له بەڕێوه‌بەرایه‌تی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر به 964 وت، ئەوان زیاتر كاریان خاوێنکردنەوە و چاکكردنی مەزراکانە.
وتیشی “لە ماوه‌یەکی کەمدا تیم دەنێرین بۆ چاكکردنەوەی مەزراکان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، شکان و تێكچوونى جۆگە و قیری کۆڵانه‌کان پەیوەستە بە شارەوانییه‌وه.
لایخۆشییه‌وه، تریفە نه‌جات عه‌ساف، بەڕێوه‌بەری شارەوانی یه‌ك بە 964ـى وت، پێویسته خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه داواکاری پێشکه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ن.
وتیشی “به‌ڵام ئێستا بەهۆی کەمی داهات، ساڵانە لە دوو پرۆژە زیاتر ناتوانین كارى له‌سه‌ر بكه‌ین”.
شه‌قامی ئیسکان، یەکێک لە ناوبانگترین و قەرەباڵغترین شه‌قامه‌كانی شاری هەولێرە و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بازاڕێكی كراوه‌ى هه‌یه و هاوڵاتیان و گەشتیارانیش سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن