تەرمەکەی لە بەنداوێکدا دۆزراوەتەوە

کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە لایەن باوکییەوە کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

تەرمی کچێکی خەڵکی شاری رەبەت دوای چوار مانگ لە دیارنەمانی لە بەنداوی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە و بە پێی راپۆرتی پزیشکی دەرکەوتووە لە لایەن باوکییەوە کوژراوە.

تەرمی کچەکە دووشەممەی رابردوو دۆزراوەتەوە و ئەمڕۆ شەممە 23.9.2023 ناسنامەکەی ئاشكرا بووە، کە ناوی هایدە حەسەنزادەیە و تەمەنی شانزە ساڵە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێری رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بڵاوی کردووەتەوە، تەرمەکە دوای بەتاڵکردنی ئاوی بەنداوەکە دۆزراوەتەوە.

وتوشیەتی، “بڵۆکێک بە قاچی کچەکەوە بەسترابووەوە و دەست و دەمیشی پێچرابوو”.

“پێشتر بنەماڵەکەی وتوویانە کچەکەیان چووەتە دەرەوەی ئێران، بەڵام دەرکەوتووە بە بیانووی پاراستنی شەرەف کوژراوە لەبەرئەوەی کچەکەیان شەوان درەنگ گەڕاوەتەوە ماڵەوە”، ئەوەش قسەی ناو بڵاوکراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.

ئەوەش هاتووە، “باوکی کچەکە دەستگیر کراوە و دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەیدا ناوە”

لە کرماشان 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا ژەهراوی بوون

لە کرماشان 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا ژەهراوی بوون