چاڵی ئاوەڕۆ دانیشتوانی گەڕەکێکی سۆرانی هەراسانکردووە

ئاسۆ فەیسەڵ – سۆران

لە گەڕەکی بەرگوانی قەزای سۆران چەند کۆڵانێک کێشەی ئاوەڕۆییان هەیە، چاڵێکی گەورە لە شوێنی ئاوەڕۆ هەیە و دانیشتوانی ئەو کۆڵانە دەڵێن، چەندینجار منداڵیان لێ کەوتووەتە ناو چاڵەکە و زامدار بووە.

هاوڵاتیەک کە دانیشتووی گەڕەکەکەیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “چەندینجار شارەوانیمان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام وەڵاممان نادەنەوە”.