دیمەنی هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکێکی کەرکوک - وێنە: 964
سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەمشەو هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە گەڕەکی ئازادی کەرکوک سێ بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک بە 964ی وت، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر باندێکی مادەی هۆشبەر، کەمێک لەمەوبەر لەگەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر بە بڕێک تلیکاوە دەستگیرکران.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی دوێنی پێنج شەمە بازرگانێکی دیکەی مادەی هۆشبەر لەبەردەم نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی