دەروازەی هەورامان زیندوو دەکرێتەوە
964+
محەمەد عومەر – هەورامان
لەمەودوا درەختەکانی رێگەی بیارە تینویان نابێت و سەوز و جوان دەمێننەوە، چونکە بە بۆرییەک ئاویان بۆ رادەکێشرێت و بە سیستمی قەترە ئاو دەدرێن.
وا بڕیارە لە لایەن بازرگانێکی شاری هەڵەبجەوە بیرێک لێبدرێت و بە درێژایی سێ کیلۆمەتر بۆری بۆ ئاودانی درەختەکان رابکێشرێت.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی وت، “پڕۆژەکە پێکدێت لە هەڵکەندنی بیرێکی ئیرتیوازی و خەزانێک کە 200 هەزار لیتر ئاو دەگرێت و گەیاندنی ئاو بە سیستمی قەترە بۆ دارەکانی سەر رێگای بیارە، کە بوونەتە سیمای جوان و سەوزی هەورامان”.
ناحیەی بیارە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و پێکهاتووە لە 28 گوند کە بەیەکێک لە دیارترین ناوچە گەشتیارییەکان دادەنرێت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد
+2