ساغكردنه‌وه؛ هیچ گوندێكی سنوورى چۆمان چۆڵ نه‌كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چۆڵبوونی هه‌ندێك گوند له سنوورى قه‌زاى چۆمان، به هۆى دۆخى ئێستاى سنووره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران، 964 سۆراغى ئه‌و بابه‌ته‌ى كرد و ده‌ركه‌وت، هیچ گوندێكی ئه‌و سنووره چۆڵ نه‌كراوه.
سواره ئه‌كره‌م قایمقامى قه‌زاى چۆمان بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه، به هۆى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه، هیچ گوندێكی سنووره‌كه‌یان چۆڵ نه‌كراوه.
وتیشی “ژیان له گونده‌كانى سنووره‌كه‌مان ئاساییه و هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو رووینه‌داوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له دۆڵى باڵه‌كایه‌تى به‌شێك له گونده‌كانیان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه خزمه‌تگوزارى پێویستیان بۆ بگه‌یه‌نن، وتیشی ” لە نزیكه‌ى 15 گوندى باڵه‌كایه‌تى، به هۆى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه نه‌مانتوانیوه پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه جیاجیاكانى لێ ئه‌نجام بده‌ین و له‌وانه‌ش سێ له گونده‌كان خه‌ریكه چۆڵ ده‌بن “.
باسی له‌وه‌ش كرد “بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەكانی دۆڵی باڵەییان، گوندەژۆر، گەرەژێرو، بەشێكی كۆدۆ لە باڵەكایەتی، كێشە و گرفتی بۆ خەڵك و دواجار حكومەتیش دروست كردووە.”
قەزای چۆمان سه‌ر به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانه، دەکەوێتە سەر رێگای سه‌ره‌كى ھامڵتۆن كه هه‌ولێر له ده‌روازه‌ى سنوورى حاجى ئۆمه‌ران ده‌به‌ستێته‌وه و ته‌نیا 25 کیلۆمەتر لە ئێرانه‌وه دوورە، پێنج ناحیە و 166 گوند له‌سنووره‌كه‌یدا هه‌ن و ژماره‌ى دانیشتوانیشی نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌سه.