فۆڕم پڕبکەرەوە.. لینکەکە لێرەیە

27 کەس دادەمەزرێندرێن

964+

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر 27 کەس بە شێوەی گرێبەست بۆ هەرد و سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر و کۆیە دادەمەزرێنێت.

ئەوانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە پێویستە دەرچووی بەشی پەروەردەی تایبەت بن.

12 لەوان بۆ سەنتەری ئۆتیزمی هەولێرە و 15ـەکەی دیکەش بۆ سەنتەری ئۆتیزمی کۆیەیە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 20.9.2023 بڵاویکردووەتەوە، ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە سێ رۆژە و لە 20.9.2023 تا 23.9.2023 دەبێت.

لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر

لینکی دامەزراندن بۆ سەنتری ئۆتیزمی کۆیە

كار بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى ئۆتیزم له‌ پیرمام ده...

كار بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى ئۆتیزم له‌ پیرمام ده‌كرێت