کێڵگەیەکی نەوت، وێنە سۆشیال میدیا
ئه‌م به‌یانییه نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز بووه‌وه
نەوت نایەتە خوارەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەی بازرگانیدا بەرزبووەوە، ئەمەش لە ئەنجامی کەمیی دابینکردن و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەن سعودیە و روسیاوە هاتە ئاراوە، ئەمە جگە لە دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوتی شیل لە ئەمریکاوە.
ئه‌م به‌یانییه “به كاتی كوردستان” نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 99 سەنت بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک بۆ 92.47 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 58 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 95.01 دۆلار.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه دوای ئەوە دێت وڵاتانی سعودیە و روسیا لەم مانگەدا بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نه‌وتیان له به‌رهه‌مهێنان كه‌مكرده‌وه، كه ئه‌م بڕیاره تا كۆتایی ساڵ درێژه‌ی ده‌بێت.
له‌وه‌ته‌ی ده مانگی رابردوودا، نرخی نه‌وت هێنده‌ی ئێستا به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ڵشكانی زیاتریشدا بێت.