دوو ئۆتۆمبێل لە باعەدرێ لێکیان دا و گڕیان گرت
لە رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
ئەم ئێوارەیە لەسەر رێگای دهۆک – باعەدرێ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، کە بووە هۆی سووتانی هەردوو ئۆتۆمبێل.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە رووداوەکەدا كه‌س نه‌مردووه، به‌ڵام شەش کەس بریندار بوون.
ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە 964ی وت، ئەمڕۆ نزیك كاتژمێر 7:00 ئێوارە رووداویکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل روویدا، كه یه‌كێكیان کادیلاک و ئه‌ویتریان نیسان بوو، به هۆی ئه‌وه‌ی به‌یه‌كیاندادا هه‌ردوو ئۆتۆمبێل ئاگریان گرت و بە تەواوی سووتاون و هیچیان لێنەمایه‌وە.
وتیشی، بەهۆی ئەو رووداوەوە شەش کەس برینداربوون، كه ئێستا هه‌ندێكیان له نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك و هه‌ندێكیش له نه‌خۆشخانه‌ی شێخان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا