وێنەی یەکێک لەو ئۆتۆمبێڵانەی ئەمڕۆ لە رێگەی گوێڕ تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە. وێنە:هاتوچۆی هەولێر.
لە رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
توانا نەقی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان هەولێر بۆ گوێڕ، لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێڵێک خۆی کێشا بە بارهەڵگرێک و هەردوو سەرنشینەکە گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ بووە، بەجۆرێک ئۆتۆمبێڵێکی هیۆندای تۆکسۆن بەهۆی تیژڕەوی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لەو بەری شەقامەکە خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێک، دوو کەسی تیابووە و گیانیان لەدەستداوە.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بۆ 964 وتی، رووداوەکە بەهۆی هەڵەی هەردوولا بووە، ئۆتۆمبێڵەکە و بارهەڵگرەکە لە هەولێرەوە بە ئاراستەی گوێڕ دەڕۆیشتن.