زانیاری نوێ.. ئەمە دووەمجارە دۆخێکی نائاسایی لە فڕۆکەخانەی عەربەت روودەدات

964+
ژووری هەواڵ

بە رووداوەکەی ئەمڕۆوە ئەمە دووەمین جارە لە ماوەی ئەمساڵدا ”دۆخێکی نائاسایی” لە فڕۆکەخانەی عەربەت روودەدات، چوار مانگ پێش ئێستا بە شێوەیەکی کتوپڕ هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر فڕۆکەخانەکە و بە وردی پشکنیویانە.

تیمی بەدواداچوونی 964 بەدوای ئەو زانیاریانەدا گەڕا کە لەبارەی فڕۆکەخانەی عەربەتەوە لەبەردەستن، زانیاری سەرنجڕاکێش ئەوە بوو، رۆژی 15ـی 5ـی 2023، هێزێکی تایبەت کە تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە، چوونەتە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دوای کردنەدەرەوەی بەڕێوەبەر و کارمەندەکانی و مانەوەیان بۆ چەند کاتژمێریک فڕۆکەخانەکەیان بەجێهێشتووە.

لە کاتی خۆیدا، نەورۆز عەبدولقادر بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بە دەنگی ئەمریکای وتووە، “بە بێ هەبوونی نوسراو و بەڵگەنامەی فەرمی، هێزێک هاتنە سەر فڕۆکەخانەکەمان، خۆم و کارمەندەکانیان دەرکرد و فڕۆکەخانەکەیان پشکنی”.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە وتوویەتی، هەر ئەوکات دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقیان لەو هێرشە ئاگادارکردووەتەوە و دەشڵێت، “دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق پێیان وتین جگە لە ئێمە کەسی تر خاوەنی فڕۆکەخانە نییە، بۆیە تەواو تووڕە و نیگەران بوون لە رووداوەکە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی عەربەت روویداوە و بەهۆیەوە تا ئێستا “شەش ئەندامی دژە تیرۆر کوژراون” و بەشێک دەڵێن هێرشی درۆنی بووە بەڵام ساغ نەکراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی: لە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت ک...

سەرچاوەیەکی ئەمنی: لە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت کوژراو و بریندار هەیە