تونێلی گەلی زاخۆ. وێنە 964+
تونێلی گەلی زاخۆ دادەخرێت
964+
توانا نەقی
تونێلی گەلی زاخۆ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەجیا هەردوو سایدەکەی دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا.
ئەمڕۆ دووشەممە، هاتوچۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تا 11:00ـی پێش نیوەڕۆ سایدی دهۆک بۆ زاخۆی تونێلەکە دادەخرێت.
لە کاتژمێر 11:00ـوە بۆ 1:00ـی دوای نیوەڕۆ سایدی زاخۆ بۆ دهۆک دادەخرێت.
هاتوچۆ دەڵێت: مەبەستی داخستنەکە چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی ناو تونێلەکەیە، هەروەها شۆفێران دەتوانن رێگای کۆنی گەلی زاخۆ بەکار بهێنن و کراوەیە ئەو چەند کاتژمێرە.