وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ کلینیکە راوێژکارییەکانی سلێمانی دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی لە شاری سلێمانییە و بەدواداچوونی بۆ کلینیکە راوێژکارییە حکومییەکان کردووە.

964 زانیویەتی، ئەو لیژنەیە سەردانی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات و هەمان بەدواداچوون ئەنجام دەدات.

“لیژنەکە پشکنینی بۆ کلینیکەکان کردووە و لە کێشە و گرفتەکانیان کۆڵیوەتەوە”، ئەوە قسەی سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “لیژنەکە لە ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کۆڵیوەتەوە و رێنمایی پێویستیان داوە بە کلینیکەکان”.

لیژنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 17.92023 لە سلێمانی بووە و بەدواداچوونەکەی کردووە.

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دە...

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دەدەین