دیسان دۆلار فڕی

964+
ژووری هەواڵ

نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی ئێستا له‌ هه‌ولێر 156.950 دینار و له‌ سلێمانی 157.000 دینار و له‌ به‌غداش 157.150 دیناره‌.

نرخی دۆلار ماوەیەکە بەرزدەبێتەوە بەرامبەر دیناری عێراقی، بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراقیش رەتیدەکەنەوە هۆکارەکە ئەوان بن و دەڵێن، هۆکارەکە بازاڕی گشتیە.

بڕیارە سبەی دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی ئەمریکا بکات و یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانیش لەوێ گفتوگۆی دەکات بریتیە لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار.

مانگی شووباتی ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدابوو کە نرخی 100 دۆلار لە 132.000 جێگیر بکات، بەڵام ئەوە تەنیا لە بانکی ناوەندی مایەوە و نەگەیشتە بازاڕەکان.

ساغکردنەوە.. راگرتنی پێدانی دۆلار تەنیا بڕیاری یەک بان...

ساغکردنەوە.. راگرتنی پێدانی دۆلار تەنیا بڕیاری یەک بانک بووە