گابرێل خیسۆس. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ ئارسیناڵ یاریی هه‌یه و ئارتێتا پشتی به خیسۆس قایمه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میگێل ئارتێتا راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ زۆر به شانوباڵی گابرێل خیسۆسی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌دا و ده‌ڵێت، خیسۆس له وه‌رزی رابردوودا جیهانی ئارسیناڵی گۆڕیوه.
ئارسیناڵ ئه‌مڕۆ له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر ئێڤێرتۆن یاریی ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت خیسۆس به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه‌دا یاریی بكات، دوای ئه‌وه‌ی له‌و پێكانه چاكبووه‌وه، كه دووچاری هاتبوو.
ئارتێتا ده‌ڵێت، خیسۆس یاریزانێكی زۆر گرنگه و ئێوه‌ش ده‌توانن ئه‌وه ببینن، هه‌روه‌ها هێزێكی جیاوازی به ئارسیناڵ به‌خشیوه.
ئارسیناڵ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ كاتژمێر 06:30 له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئێڤێرتۆن یاریی ده‌كات.
پێش ئه‌و یارییه‌ش له كاتژمێر 04:00 بۆرنمۆس و چێڵسی رووبه‌ڕووده‌بنه‌وه.