ساتی دەرهێنانی مێردمنداڵەکەی زاخۆ. وێنە.بەرگری شارستانی زاخۆ
مێرمنداڵێکی 12 ساڵ لە ئاوی دەرکار بە مردوویی دۆزرایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا
مێرمنداڵێکی ناحیەی دەرکار ماوەی 10 کاتژمێرە دیار نەمابوو تەرمەکەی لە بەنداوی دەرکار دۆزرایەوە و دەرهێنرا.
مێرمنداڵ ناحیەی دەرکار بە ناوی ( هـ، أ، ف ) تەمەن 12 ساڵ لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ لەماڵەوە دەرچوو بوو تا کاتژمێر 10ـی شەو بێ سەروشوێن بوو، کاتژمێر 10:45 خولەکی شەو لەلایەن بەرگری شارستانی لە بەنداوی دەرکار تەرمەکەی دەرهێنرا.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، لە نیوەڕۆە تا ئێستا پۆلیسی زاخۆ بەدوای گەنجەکەدا دەگەڕێن، دواتر ئاگادارکراونەتەوە بەوەی کە جل و بەرگی گەنجەکە لەسەر لێواری بەنداوەکەیە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی روداوەکە و تەرمی گەنجەکەیان لە بەنداوەکە دەرهێناوە و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.
بە پێی قسەی خانەوادەی مێرمنداڵەکە ئەو کوڕەیان باری دەروونی جێگیر نەبووە.
لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە 13یەمین حاڵەتی خنکانە لە ئیدارەی زاخۆ و لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش رووداوەکانی خنکان بە ئاو گەشتە 81 حاڵەت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی