“سبەینێ خۆڵبارین کۆتایی پێدێت”

964+

توانا نەقی

ماوەی دوو رۆژە بە دیاریکراوی شەپۆلێکی خۆڵبارین روویکردووەتەوە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و بەتایبەت پارێزگای هەولێر و سلێمانی بە پێی پێشبینییەکان سبەینێ بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و نامێنێت.

کەشناسی دەڵێت، خۆڵبارینەکە پەیوەندی بە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما و چالاک بوونی بای رۆژئاواوە هەیە لە ناوچە بیابانییەکان.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە 964ــی وت، سبەینێ شەممە وردە وردە شەپۆلی خۆڵبارینەکە بەرەو لاواز بوون دەچێت و نامێنێت.

وتیشی، خۆڵبارین وەک تاوە باران نییە یەکسەر نەمێنێت، چونکە لە هەوادا دەمێنێتەوە کاتی دەوێت تاوەکو بە تەواوەتی نەمێنێت.

سەبارەت بە بەرزو نزمی پلەکانی گەرما و باران بارین ئاسۆ کەمال ئاماژەی بەوەکرد، سروشتی ئەم مانگە وایە کە بەتایبەت لە رۆژدا بەردەوام پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت و رۆژی وەها هەیە بەرزە و رۆژ هەیە نزمە، هەروەها لە مانگی 10ـەدا باران دابارێت و وەرزی باران بارین دەستپێدەکات.

جیاواز لە خۆڵبارین و پلەکانی گەرما چەند رۆژێکە چەند شارەزا و کەشناسێکی عێراقی دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لەم مانگەدا بومەلەرزەی بەهێز لە عێراق روودەدات، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رەتیکردەوە و وتی، “ئەسڵی نییە، چەنکە یابانیش ناتوانێت پێشبینی روودانی بومەلەرزە بکات”.

هەر تایبەت بە بومەلەرزە هەرێمی کوردستان لەسەر پلێتی عەرەبییە و ناوچەیەکی چالاکی بومەلەرزەیە، بەڵام ئەو بومەلەرزانەی روودەدەن گوڕی مامناوەندین و جێگەی مەترسی نییە، ئاسۆ کەمال وای وت.

کەشناسی: تۆز دەبارێت

کەشناسی: تۆز دەبارێت