عه‌باكه‌ی “شێخ مێسی” كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
به له‌به‌ركردنی عه‌بایه‌كی ره‌شی عه‌ره‌بی كه‌نداو، مێسی جامی مۆندیالی قه‌ته‌ڕی به‌رزكرده‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای له ئاستی دنیادا لێكه‌وته‌وه.
شه‌وی رابردوو له كاتی پێشكه‌شكردنی جامی مۆندیالی 2022 به لیۆنێل مێسیی كاپتنی ئه‌رجه‌نتین، ته‌میم بن حه‌مه‌دی میری قه‌ته‌ڕ عه‌بایه‌كی ره‌شی عه‌ره‌بی پێشكه‌شی مێسی كرد، كه جلی خه‌ڵكی كه‌نداوه، ئه‌ویش له‌به‌ری كرد، دواتر جامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه و ئاهه‌نگی گێڕا.
ئه‌م رووداوه كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و هه‌ندێك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی پێشووی تۆپی پێ قسه و كۆمێنتیان له‌سه‌ری هه‌بوو.
گاری لینیكه‌ر یاریزانی پێشووی ئینگلته‌را و گۆڵكاری مۆندیالی 1986، كه ئێستا له كه‌ناڵی بی بی سی پرۆگرامی وه‌رزشی پێشكه‌ش ده‌كات، له كاردانه‌وه‌یدا بۆ ئه‌م رووداوه، له سۆشیال میدیا نووسیویه‌تی “شه‌رمه‌زارییه ئه‌وان مێسیان به‌م جله داپۆشت، له كاتێكدا خۆی جلی تیپه‌كه‌ی له‌به‌ردایه”.
هه‌روه‌ها پابلۆ زابالێتای یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین نووسیویه‌تی “بۆچی، هیچ هۆكارێك نه‌بوو مێسی ئه‌و كاره بكات”.
هه‌روه‌ها باستیان شڤاینشتایگه‌ر ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كۆمێنتی له‌سه‌ر پۆشینی عه‌باكه له لایه‌ن مێسییه‌وه هه‌بوو “پێم وانه‌بوو كارێكی باش بێت، چركه‌ساتێكی مێژووییان له یاریزانه‌كه سه‌ند، تۆ یاریی تۆپی پێ ده‌كه‌یت و به درێسی وڵاته‌كه‌ت جام به‌رز ده‌كه‌یته‌وه، پێم وانییه مێسی به‌م كاره دڵخۆش بووبێت، به رای منیش مۆندیالێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو”.
له لای خۆیه‌وه جه‌یمس پێرسی رۆژنامه‌وانی ئینگلیزی ره‌خنه‌ی له‌م كاره گرت و ده‌ڵێت “زۆرترین كات له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوو جامه‌كه به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه دا خۆشییه‌كه‌ی لێ تێكبده‌ن، بۆچی درێسه‌كه‌ی مێسی به‌م شێوه‌یه شاردرایه‌وه، كارێكی گه‌مژانه بوو، به‌ڵام باش بوو زوو عه‌باكه‌ی له‌به‌ركرده‌وه
شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به سه‌ركردایه‌تی مێسی نازناوی مۆندیالی قه‌ته‌ڕی به‌ده‌ست هێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی به 4-2 گۆڵ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسایان برده‌وه.