پریپەیدی ماڵان بەکوێ گەیشت؟

وەزارەتی کارەبا: ئەمساڵ بەرزترین خواستی کارەبامان لەسەر بوو

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کارەبا پلانی وایە تا 15رۆژی ئایندە، ماوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ 20 کاتژمێری رۆژانە زیادبکات، ئەو وەزارەتە ئەمساڵ بەرزترین خواستی تۆمارکرد.

بەگوێرەی دوا پلانی ژووری کۆنترۆڵی وەزارەتی کارەبا بێت، لە ناوچە فێنکەکان تا 15 بۆ 20 کاتژمێر پێدانی ماوەی لە شەو و رۆژێکدا کارەبا زیاد دەکات، پێچەوانەی ئەوەی مانگی رابردوو بەهۆی زۆری خواستەوە ماوەکەی 11 بۆ 12 کاتژمێر کەمیکردبوو.

بە قسەی وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بێت، ئەو وەزارەتە ئەمساڵ بەهۆی بەرزی پلەی گەرمییەوە بەرزترین خواستی تۆمارکردووە، کە لەهەندێک ناوچە توانیویانە کەمتر لە چوار یان شەش کاتژمێر کارەبا بدەن لە 24 کاژمێردا، ئەوەش لە چەند ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 15.9.2023، ئەوەشی بە 964 وت، “ئێستا بەرهەمی وەزارەتی کارەبا سێ هەزار و 400 مێگاواتە، خواستیش زیاتر لە چوار هەزارە، بەم پێیەش بێت 600 مێگاوات کورتهێنانیان هەیە”.

لەبارەی جێبەجێکردنی سیستمی پریپەید بۆ ماڵان، ئەو وەزارەتە هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە، ئومێد ئەحمەد وتی، “تائێستاش لە تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوەی ئەو هەنگاوەداین، گەیشتین بە هەر دەرئەنجامێک بڕیاری لێ دەدەین”.

لە بازیان پرۆژەیەکی کارەبا بە 182 ملیۆن دینار جێبەجێدەک...

لە بازیان پرۆژەیەکی کارەبا بە 182 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت