له رانیه چه‌ند ناوه‌ندێكی خوێندن و په‌روه‌رده‌كردن كرانه‌وه
964+
ژێوار خدر – رانیه
رێكخراوه ناحكومییه‌كان چه‌ند ناوه‌ندێكی خوێندنیان د،واى نۆژه‌نكردنه‌وه له رانیه كرده‌وه و پێداویستى خوێندنیش به‌سه‌ر به‌شێكی قوتابیان دابه‌ش كرا.
په‌یامنێرى 964 له رانیه به‌دواداچوونى ئه‌و كار و چالاكیانه‌ی ئەمڕۆ كردووه، كه فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومییه‌كان ئه‌نجامیان داوه.
هه‌ریه‌ك له باخچەی ساوایانی کازیوە لە چوارقوڕنە، قوتابخانەی هەنگاو لە رانیە، قوتابخانه‌ى كه‌وگه‌ز له سه‌نگه‌سه‌ر، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده‌كردنن، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له سنوورى رانیه، دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان كرانه‌وه.
هاوكات جگه له دابه‌شكردنى 30 سەبەتەی خۆراک، پێداویستى خوێندنیش به‌سه‌ر منداڵانى پێشمەرگە بریندارەکانی شه‌ڕى داعش دابه‌ش كرا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن