وێنەی تۆمەتبارەکان. فۆتۆ: نوسینگەی سلێمانی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان
چوار کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی گورچیلە دەستگیر کران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سلێمانی چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ و کڕین و فرۆشتنی گورچیلە دەستگیر کران.
سێ لە تۆمەتبارەکان هاوڵاتی باشوور و ناوەراستی عێراقن، تۆمەتبارەکەی دیکەشیان کوردە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.9.2023، نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان رایگەیاند، ئەو سێ کەسە تاوانی دەڵاڵیکردن (کڕین و فرۆشتنی) گورچیلەیان لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە.
تۆمەتبارەکان دوێنێ سێشەممە 12.9.2023 دەستگیر کراون و بە پێی مادەی پێنج لە یاسای 28ـی ساڵی 2012، کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، راگیراون.