سبەی لە هەولێرن

سلێمانی دوا ئامادەکاری بۆ خولی عێراق ئەنجام دا

+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی

یانەی وەرزشی سلێمانی دوا ئامادەکاری بۆ خولی عێراق ئەنجام دا و یاریزانەکانیش بەڵێنی سەرکەوتن دەدەن.

تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی ماوەی مانگێکە لە ناو هۆڵی فایەق قەساب لە شاری سلێمانی سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ قۆناغی دووەم و کۆتایی خولی یانە پلە نایابەکانی عێراق.

حوسێن عومەر راهێنەری یانەی سلێمانی بە 964ـی وت، یانەی سلێمانی لە تۆپی سەرمێز ناوێکی گەورەیە لە وەرزشی عێراقدا بۆیە هەمیشە بەچاوێکی رکابەرەوە سەیر دەکرێت.

یانەی سلێمانی بۆ وەرزی نوێ خۆی نوێ دەکاتەوە

یانەی سلێمانی بۆ وەرزی نوێ خۆی نوێ دەکاتەوە

وتیشی، قۆناغی یەکەمی پاڵەونیەتییەکەی ئەمساڵیان بە پێشەنگی خولەکە کۆتایی پێهێناوە و بۆ قۆناغی دووەمیش ئامادەن.

بڕیارە لە رۆژانی 14 تا 16ـی ئەم مانگە و لە شاری هەولێر، قۆناغی کۆتایی رکابەرییەکانی خولی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، یانەی سلێمانی لە قۆناغی یەکەم لە حەوت یاریدا حەوت سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بە هاوبەشی لەگەڵ نەفتی باکوور پێشەنگی خولەکەیان گرتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا