لە گەشتی هەواڵەکانەوە
لە دهۆک کۆلێرا تۆمارکرا و لە کەلاریش ژنێک شەش مانگە لە پارکدا دەخەوێت
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان زەنگی نوێی خوێندن لێدراو وەزیری پەروەردەش رایگەیاند بۆ ئەمساڵ 158 هەزار قوتابی نوێ دەست بە خوێندن دەکەن.
بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە لەکاتی کارکردندا، لەسەر شەقامی 60مەتری هەولێر، سێ کرێکار کارەبا دەیانگرێت و یەکێکیان گیان لەدەست دەدات.
خاوهن دوكانێكی فرۆشتنی كارت و پۆینتی بهرنامهكانی سۆشیال میدیا، مهترسییهكانی ئهپلیكهیشنی تیكتۆك دهخاتهڕوو
لە پارێزگای دهۆک سێ حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکراون و 50 حالەتیش گومانلێکران .
لە پارکێکی قەزای کەلار ژنێک نزیکەی شەش مانگە بەتەنیا دەمێنێتەوە و ژیان بەسەردەبات کچە 12 ساڵەکەشیان لێسەندووە، پەیامنێری 964 چووەتە پارکەکە و قسە لەگەڵ ژنەکە دەکات، ئەو دەڵێت، بێ ماڵوحاڵە و کەسووکارەکەشی نایگرنە خۆیی و بە قسەی خۆی ئازاری دەدەن.