دیمەنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی _ وێنە: 964
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند
964+
پێشەوا محەمەد
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند و وەک خۆیان دەڵێن، لە فریاکەوتنەکان و شوێنە هەستیارەکان دەوام دەکەن.
سەندیکاکە ئەمڕۆ چوارشەممە 13.9.2023 لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ئەو بایکۆتەیان راگەیاند و لەمڕۆوە بایکۆتەکە دەکەن.
هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ئاشکرای کرد، لە زۆرینەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی بە بنکە و مەڵبەند و سەنتەر و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکانەوە بایکۆت دەکەن و 90%ـی دەوام تێیاندا رادەگرن.
ئاماژەی بەوەش دا، لە شوێنە هەستیارەکان لەبەر پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان دەوام دەکەن و بایکۆت ناکەن.
بایکۆتکردنی لقی سلێمانی سەندیکاکە لەکاتێکدایە، پیشتر ماوەی 72 کاتژمێریان بۆ حکومەتی هەرێم دیاری کردبوو بۆ دابەشکردنی موچەکانیان، “بەڵام حکومەت نەهات بە دەنگمانەوە و ئێمەش بایکۆتەکە رادەگەیەنین”.