بریکارنامەی ساختەیان دروست کرد و دەستگیر کران

964+

پێشەوا محەمەد

لە چەمچەماڵ سێ کەس دەستگیر کران، کە بە وتەی پۆلیس بریکارنامەی ساختەیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دروست کردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13.9.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای گەیشتنی زانیاری پێیان بە هاوکاری نووسینگەی نەهێشتینی تاوانی چەمچەماڵ ئەو کەسانەیان دەستگیر کردووە.

باس لەوەش کراوە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە، کە بە بەریکارنامەی ساختە خاوەندارێتییەکەیان گواستووەتەوە سەر خۆیان.

بە پێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکان تەمەنیان 44 ساڵ، 31 ساڵ و 37 ساڵ بووە و “بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت دزێکی ناو بازاڕی دەستگیرکردووە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت دزێکی ناو بازاڕی دەستگیرکردووە