مەترسییەکانی تیک‌تۆک لە کوردستان
“خەڵک هەیە لە یەک رۆژدا بایی 50 ملیۆن دینار پۆینتی تیکتۆکی کڕیوە”
زەید کۆچەر
خاوه‌ن دوكانێكی فرۆشتنی كارت و پۆینتی به‌رنامه‌كانی سۆشیال میدیا، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌پلیكه‌یشنی تیكتۆك ده‌خاته‌ڕوو، كه خه‌ڵكانێك پاره‌ی زۆریان له كڕینی پۆینت خه‌رج كردووه و دواتر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند زیانیان كردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت، هاوڵاتی هه‌بووه له یه‌ك رۆژدا بایی 50 ملیۆن دینار پۆینتی بۆ تیكتۆك كڕیوه.
ئه‌و دوكانداره بۆ 964 ئاشكرای كرد، خه‌ڵك هەیە له هه‌رێمی كوردستان پارچه زه‌وی فرۆشتووه و پاره‌كه‌یان له كڕینی پۆینت بۆ تیكتۆك خه‌رج كردووه.
تیكتۆك ئه‌پلیكه‌یشنێكی سۆشیال میدیایه و ماوه‌یه‌کە له هه‌رێمی كوردستان و عێراق زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، كاری نه‌شیاوی زۆر له‌و ئاپه ده‌كرێت و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌ر نییه، له هه‌مان كاتدا بووه‌ته شوێنی په‌خشی راسته‌وخۆی خه‌ڵكانێك، كه پاره‌یه‌كی باشی پێ په‌یدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرجار له ئادابی گشتی و سنووری دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی لاده‌ده‌ن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا