سەرۆکی هیندستان لە بەرچاوی هەموو جیهان بەهاراتی کرد بە راستی
+964
سەرەتای ئەم هەفتەیە لە لوتکەی G20 سەرۆک وەزیرانی هیندستان ناوی بەهاراتی بە فەرمی بەکارهێنا، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی تەواو هیندستان بڕیاریداوە ناوەکەی خۆی بگۆڕێت بۆ بەهارات.
هیندستان نابێتە یەکەم وڵات کە ناوی خۆی دەگۆڕێت، لە مێژوودا دەیان وڵات هەن ناوەکانیان گۆڕیوە، ئەمانە دیارترینیانن.
ساڵی 2020 هۆڵەندا بە فەرمی ناوی وڵاتەکەی گۆڕی بۆ نێزرلاند
ئەمەش بۆ ئاسانتر ناسینەوەی لە بۆنە کولتوری و وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان
ئیسواتینی ناوە نوێیەکەی سوازیلاندە، پاش ئەوەی ساڵی 2018 پادشای وڵاتەکە بڕیاریدا ناوی بگۆڕێت.
ساڵی 1989 بۆرما ناوەکەی گۆڕی بۆ میانمار
حاکمە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە ناوەکەیان گۆڕی.
بۆرکینا فاسۆ پێشتر ناوی فۆلتا بوو، ساڵی 1984 سەرۆکەکەی ناوی گۆڕی.
زیمبابۆی پێشتر ناوی رۆدیسیا بوو، ساڵی 1980 ناوەکەی گۆڕا.
کۆنگۆی دیموکراتی بە هۆی داگیرکارییەکانەوە چەند جارێک ناوی خۆی گۆڕیوە
کۆنگۆی بەلجیکی، زائیر، کۆنگۆی ئازاد، ناوەکانی پێشووی بوون.
ساڵی 1972 سیلان ناوەکەی خۆی گۆڕی بۆ کۆماری سریلانکا
پاش ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا هاتە دەرەوە