لە گەشتی هەواڵەکانەوە

کێشە نەما و بانک دۆلار دەداتەوە بە خەڵک

964+

ژووری هەواڵ

– ئەو کەسانەی پارەیان لە ئاڕ تی بانک دانابوو سەغڵەت بووبوون، چونکە دوێنێ بانکەکە بڕیاریدابوو دۆلار نەداتەوە بە کەس و لەبری ئەوە دیناریان بداتێ، هەر سەد دۆلارێکیش بە 132 هەزار دینار حیساب بکات، بەڵام ئەمڕۆ بانکەکە بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوەو هەموو کەس دەتوانێت بچێت دۆلار وەربگرێتەوە.

– لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان لە زاخۆ شەڕ لەنێوان دوو خێزان دروست بووە، پۆلیسی فریاکەوتنی زاخۆ دەگەنە شوێنی رووداوەکە، کورسی بەر سنگی یەکێک لە پۆلیسەکان دەکەوێت و ئەم بەیانییە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

– راست دەرنەچوو، هێشتا هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک نەکشاونەتەوە، کەمێک پێش ئێستا پەیامنێری 964 چووە فلکەی ئیخوان و رەحیماوە و بەردەم بەنزینخانەی تەپە و بەردەم قەڵای کەرکوک، بە کامێراکەی وێنەی هەمووی گرت.

– دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی 80 سەرمەڕ لە کۆمەڵگای شاخۆلانی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە کەسێک بە تۆمەتی دزینی مەڕەکان لە ناحیەی رۆڤیای قەزای بەردەڕەش دەستگیر کرا.

– ئەم هاوینە و بە ئێستاشەوە، رۆژانە بەنداوی دەربەندیخان 10 سانتیم ئاوەکەی بە بەردەوام دابەزیوە، بەڵام لەچاو پارساڵدا پاشەکەوتیان باشتر بووە.
بەنداوەکە ئەگەر بەراورد بکرێت بە هەمان رۆژی پارساڵ بۆ ئەمڕۆ 12 مەتر پاشەکەوتی ئاوی زیاترە.

بەشداربووانی RT بانک بەبێ کێشە  دۆلار رادەکێشن

بەشداربووانی RT بانک بەبێ کێشە دۆلار رادەکێشن