نەخوشخانەی زاخۆ.وێنە:964
لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شەڕ روویدا و پۆلیسێک گیانی لەدەستدا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
شەوی رابردوو بەهۆی دەمەقاڵێیان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری پۆلیسێک بەهۆی پێداکێشانی کورسی گواسترایەوە نەخۆشخانە و ئەم بایەنییە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە بەمجۆرە بووە، لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان لە گەڕەکی شقا لە شەقامی 60 مەتری زاخۆ، شەڕ لەنێوان دوو خێزان دروست دەبێت، پۆلیسی فریاکەوتنی زاخۆ دەگەنە شوێنی رووداوەکە، کورسی بەر سنگی یەکێک لە پۆلیسەکان دەکەوێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەم بەیانییە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی فەرمی لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ بە 964 راگەیاند، ئەو کەسەی پۆلیسی بەشی فریاکەوتنی زاخۆیە و شەو تا رادەیەک تەندروستی جێگیر بووە، بەڵام ئەم بەیانیە گیانی لەدەستداوە.
964 پەیوەندیکرد بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ، ئەوان وتیان، ئەو کەسە راستە زەبری بەرکەوتبوو، بەڵام بە جەڵتەی دڵ مرد، ئەمەش دوای راپۆرتی پزیشکی.