وەزیری ئاوەدانکردوە: دەستمانکردووە بەدیزاینی هێڵی شەمەندەفەر

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەنیازە، قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر تەواو بکات، “تا دەست بە دیزانیکردنی پرۆژەکە بکات”.

ئەمرۆ دووشەممە، دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی بەهای ئابوری، بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان راگەیەنرا.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاودەوانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت، “قۆناغێکی گرینگی پڕۆژەی دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر تەواو دەکرێت، دوای تەواوبونی ئەو قۆناغە ھیوادارە لەنزیکترین دەرفەتدا دەستبکەن بە قۆناغی دیزاینی پڕۆژەکە”.

وەزارەتەکە بە نیازە، لەگەڵ ئامادەکردنی ھەر قۆناغێکی دیزاین جێبەجێکردنیشی دەستپێ بکات، دانا عەبدولکەریم، ئەوەش دەڵێت، “ئەم پڕۆژەیە کاریگەری بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێش دەبێت و ھەردوو خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل و پەروێزخان پێکەوە دەبەستێتەوە”.

هەروەک، “رێگای کەرکوک – موسڵ بە ناوچەکانی تری عێراقەوە دەبەستێتەوە”، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وتی، “ھیوادارین ببێتە رێگایەکی بازرگانی و سوود بەھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگەیەنێت”.