دەیویست 24 کیلۆ زێڕ بە قاچاخ بهێنێتە سلێمانی

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

هێزەکانی پاسەوانى سنووری سەر بە سوپای عێراق، کەسێکیان دەستگیر کرد کە بە نیازبووە بە شێوەی قاچاخ زێر بهێنێتە نێو هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 11.9.2023، هێزەکانی پاسەوانى سنوور رایگەیاند، دەستگیر کراوەکە بڕی 24 کیلۆ زیڕی پێبووە و بە نیازبووە بە شێوەی قاچاخ لە رێگەی سلێمانیەوە بیهێنێتە هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەنراوی هێزەکانی سنور ئاماژە بەوەشکراوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر و لە ئێستادا رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بۆ 964 وتی، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە هەشت قالب زێڕی پێبووە، ئەوەی دیکەی بە پارچە هێناوە.

وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ئەوەش دەڵێت، ئەو کەسە بەدیاریکراوی لەناوچەی “شابەدین” لە چوارتا دەستگیرکراوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ته‌واوى عێراقدا سێ ناوچەی هێزەکانی سنوور هەیە، ئەوانیش ناوچه‌كانى یەک، دوو و سێ. ناوچەی یەک، ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانە، کە بارەگاکەی لە هەولێرە.

11 کەس بە تۆمەتی قاچاغی هێنانی دۆلار بۆ هەولێر دەستگیرک...

11 کەس بە تۆمەتی قاچاغی هێنانی دۆلار بۆ هەولێر دەستگیرکران