شاری کەرکوک. وێنە: 964+
بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەو زیانی گیانی نەبووە
کاروان ساڵحی- کەرکوک
بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی درەنگانی شەوی رابردوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێم روویدا و بەدیاریکراوی چەقەکەی لە قەزای داقوق بوو، بەگوێرەی زانیاری 964 زیان بەر خانوویەک کەوتووە، بەڵام بوومەلەرزەزانی کەرکوک دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
حوسين عەلی بەرێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەرکوک بۆ 964 وتی، بەهۆی ئەو بووومەلەرزەیەی لەنێوان داقوق و دوزخورماتوو و قەزای زاخۆ روویداوە، لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان پەیوەندیم کردووە، ئەوان دەڵێن هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
بەڵام بەپێی بەدواداچوونی 964 لە دووزخورماتوو خانوویەک درزی تێکەتووە.
بەرێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەرکوک دەڵیت، “داواکاریم لە هاوڵاتیان ئەوەیە لەکاتی بوومەلەرزە غازی ماڵەوە بکوژێنەوە”.