سافی هیرانی دەبێتە یەکەم کۆنفرانسی زانستی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە

964+

پێشەوا محەمەد

کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە بە هاوکاری زانکۆی سەڵاحەدین و ژمارەیەک مامۆستا و توێژەری ناوخۆ و دەرەوە یەکەم کۆنفرانسی زانستی خۆی بەڕێوە دەبات.

کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی “سافی هیرانی، نەوای شیعر و چرای نیشتیمان” لە بەهاری ساڵی 2024دا بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوە دەچێت.

د.هێمن عومەر، توێژەر و مامۆستای زانکۆی سلێمانی، کە یاریدەدەری رێکخستنی کۆنفرانسەکەیە بە 964ـی راگەیاند، سافی هیرانیان لەبەر ئەوە هەڵبژاردووە چونکە لەگەڵ ئەوەی پێگەیەکی دیاری هەیە لە شیعری کلاسیکدا، بەڵام وەک پێویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە.

وتیشی، “شەش بۆ حەوت مانگ دەرفەت دراوەتە توێژەران کار بکەن و مامۆستایانی زانکۆی تر و هی دەرەوەش بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن”.

سافی هیرانی یەکێک لە دیارترین شاعیرانی کوردە و ساڵی 1873 لە هیران لەدایک بووە و ساڵی 1942 گیانی لەدەستداوە.

ساغکردنەوە .. راستی دیارنەمانی پەیکەرەکەی سافی هیرانی ...

ساغکردنەوە .. راستی دیارنەمانی پەیکەرەکەی سافی هیرانی چییە؟