بەهۆی دابەشنەکردنی موچەوە بایکۆت دەستیپێکرد
964+
ژووری هەواڵ
بەشێک لە فەرمانبەرانی گشتی و کارمەندانی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان، بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی سلێمانی دەوامیان جێهێشتووە و بەشێکی دیکەشیان کاتی دەوامیان کردووە بە نیوە.
هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی ئەو قسانەی کردووە.
لەلایەکی دیکە، 964 دەزانێت بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی سلێمانی، دادگای سلێمانی، پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، نەخۆشخانەی گشتی کەلار، فەرمانگەی دادنووسی شارەزوور، شارەوانی هەڵەبجە و شارەوانییەکانی گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە 964ـی وت، “کارمەندانی نەخۆشخانەکە لە دەوامن، بەڵام کارەکانی نەخۆش و ھاوڵاتیان بەڕێناکەن بەھۆی پێنەدانی موچەی مانگەکانی حەوت و ھەشت”.
فەرمانبەران موچەی مانگی تەمموز و ئابیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش حکومەتی ناوەندیی تۆمەتبار دەکات بەوەی بودجە نانێرێت.
زانیاری دێت…