وێرانکارییەکانی بومەلەرزەکەی مەغریب. وێنە :سۆشیال میدیا
مەغریب گەیشتە دوو هەزار مردن و 50 پاشەلەرزە
964+
ئەحمەد مستەفا
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی درەنگانی شەوی هەینی، لە مەغریب گیانیان لەدەستدا گەیشتە دوو هەزار و 12کەس، هەروەک 50 پاشەلەرزە روویداوەتەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، ژمارەی ئەو کەسانەی کە برینداربوون بۆ دوو هەزار و 59 کەس بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا هەزار و 404 کەس باری تەندروستییان ناجێگیرە.
بۆچی ناتوانین پێشبینی بوومەلەرزە بکەین؟
ژمارەی ئەو مردنانەی لە دواین بەیاننامەدا وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە خستوویەتیە روو:
لە پارێزگای ئەلحەوز 293کەس
لە پارێزگای تارودانت 41 کەس
لە پارێزگای رزازات 41 کەس
لە پارێزگای مەراکیش 15کەس
لە کاتێکدا هیچ حاڵەتێکی مردنی نوێ لە هەریەک لە “چیچاووا، ئەزیلال، ئاگادیر، کازابلانکای گەورە، یوسفیا و پارێزگاکانی تینغیر” تۆمارنەکراوە، بەگوێرەی راگەیەندراوی ناوەندەکانی کەشوهەوای وڵاتەکە بێت، 50 پاشەلەرزە لە پاش بوومەلەرزەی یەکەم روویداوەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، تیمە فریاگوزارییەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردن وبەهاناوەچوونی بریندارەکان، ئەو لە کاتێکدایە شا محەمەدی شەشەم پادشای مەغریب، سێ رۆژ ماتەمینی لە تەواوی مەغریب راگەیاندووە و ئاڵای مەغریب لەسەرجەم دام و دەزگاکان تا نیوە هێنراوەتە خوارەوە.