لە قەزای خەبات شەڕە تەقە بووە و خاوەنی مۆلیدەیەک بریندارە

964+

شۆڕش عەبدوڵا

ئەمشەو لە قەزای خەبات شەڕە تەقە لەنێوان چەند هاوڵاتییەک و خاوەنی مۆلیدەیەک دروست بوو، خاوەنی مۆلیدەکە بریندار بوو.

بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵێک کە بۆ 964 قسەیکردووە، شەڕەکە لەکاتی پارە کۆکردنەوە بووە، ئەو کەسەی پارەی مۆلیدەی کۆکردوەتەوە بووەتە دەمەقاڵێی لەگەڵ چەند کەسێک و شەڕ دروست بووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای خەبات بۆ 964 وتی، ئەوانەی تەقەیان کردووە دەستگیرکراون، ئەو کەسەی بریندار بووە خاوەنی مۆلیدەیە برینەکەی قورس نەبووە و هۆکارەکەی پارە کۆکردنەوەی مۆلیدە بووە، بەوتەی خاوەن مۆلیدەکە ئەو ماڵە پارەی پێنج مانگی مۆلیدەیان نەداوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی قەزای خەبات بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، ئەو کەسەی بریندار بووە ئاسەواری گولەی پێوە نەبووە، تەنیا زەبر بەر سەری کەوتبوو، چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و رەوانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوە.