ئاگرەکەی ئەزمەڕ کۆنترۆڵکرا

رێژوان مامەقادر – سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئاگرێک لە چیای ئەزمەڕ لە دیوی شارباژێڕ کەوتەوە زیانەکانی تەنیا سووتاندنی پوش و پەڵاش بووە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، لە دیوی شارباژێڕەوە ئاگر لە شاخی ئەزمەڕ کەوتووەتەوە، نازانرێت هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە چیە.

وتیشی، لەلایەن تیمەکانیانەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و تا ئێستانازانن بە تەواوەتی چەند دۆنم زەوی سووتاوە.