لە دوو ساڵدا 500 کەس دەستگیرکراون
لە سەنگاو چوار کەس لەکاتی راوە ماسی دەستگیر کران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سەنگاو چوار کەس لەسەر راوکردنی ماسی بەشێوەیەکی نایاسایی، دەستگیر کران.
ئەمڕۆ هەینی 8.92023، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکانی لە سنوری گوندی مەسۆی سەرچەم، لەکاتی راوکردنی ماسیدا دەستگیر کراون و تەزوی کارەبایان بەکارهێناوە بۆ گرتنی ماسییەکان.
پۆلیسی دارستانی سەنگاو دەستیگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێک، مۆلیدەیەکی کارەبا و ژمارەیەک ماسی راوکراودا.
ناحیەی سەنگاو یەکێکە لە حەوت ناحیەکەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی.
لە مێرگەپان بە یەکجار چوار راوچی دەستگیر کران
بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 500 کەس بە تۆمەتی راوکردنی نایاسایی دەستگیر کراون.