دیمەنێک لە زێی گەورە، سنووری بەردەرەش. وێنە: 964
هاوڵاتیەکی دانیشتووی هەولێر لە زێی گەورە خنکا
964+
زەید کۆچەر
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک لە زێی گەورە خنکا، بەرگری شارستانی ئاکرێ دەڵێت، هێشتا تیمەکانیان تەرمەکەیان نەدۆزیوەتەوە.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بۆ 964 وتی، ئەو کەسە لە نزیک گوندی سۆرک خنکاوە، خەڵکی ناحیەی شاوێسە لە هەولێر و بۆ گەشت و سەیران لەو ناوە بووە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ دەڵێت، تەمەنی ئەو کەسە 39 ساڵ بووە و پیشەی پێشمەرگەیە، لەکاتی مەلەکردن خنکاوە.