لە سلێمانی لە هەر رۆژێکدا زیاتر لە 15 کەس بووژانەوەی دڵی بۆ کراوە

پێشەوا محەمەد

بە پێی ئامارێکی تەندروستی سلێمانی، مانگی رابردوو 459 بووژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ ئەنجام دراوە، واتا رۆژانە 15 کەس زیاتر دەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی کردووەتەوە، هەزار و  769 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان كردووە و 704یان داخڵ کراون.

بە پێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا 44 نەشتەرگەری دڵ و 390 قەستەرە و 191 باڵۆن و 10 پەیس مەیكەر ئەنجام دراون.

هاوکات 23 پشكنینی سیتی سكان و 383 ئیكۆ و 361 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 126 چارەسەری سروشتی كراوە و 170 تیشك گیراوە.