دیمەنێک لە پارکی ئازادی سلێمانی - وێنە: 964
زیاتر لە توو و سنەوبەر دەدات
نەخۆشی لاڕەشە لەناو دارەکانی سلێمانیدا بڵاوە
پێشەوا محەمەد
نەخۆشی لاڕەشە لەناو دارەکانی سلێمانیدا بڵاوە و بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانیش سەرقاڵی چارەسەرە.
نەخۆشییەکە زیاتر لە دارتوو و جۆرەکانی سنەوبەر دەدات.
هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە سیمینارێکی تایبەتی بۆ چۆنێتی چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە بەڕێوە برد.
عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “بە پێی دار و جۆری گرتنی نەخۆشییەکە چارەسەرەکەشی جیاوازە”.
راشیگەیاند، هەندێ جار نەخۆشییەکە لە لقێکی دارەکە دەدات و بە بڕینەوە چارەسەر دەبێت، هەندێ جار کە دەگاتە رەگ و قەدەکەی پێویستە دەرمانی کیمیایی بۆ بەکاردەهێندرێت بۆ چارەسەر.
لاڕەشە بەهۆی کەڕوێکەوە تووشی دارەکان دەبێت و زیاتریش لە وەرزی گەرمادا هەیە.