سامسونگ گەورەترین تەلەفزیۆنی نمایشکرد

964+

عادل کانەبی

لە دوای قەبارەکانی 75 و 82 ئینجی، سامسونگ نوێترین تەلەفزیۆنی خۆی نمایشکرد کە قەبارەکەی 98 ئینجە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، تەلەفزیۆنە نوێیەکەی سامسونگ بە کوالیتی 8K دەبێت کە ئەمە یەکێکە لە بەرزترین کوالێتییەکان کە دیقەی وێنەکەی لە ئاستێکی بەرزە.

تا ئێستا تەلفزیۆنەکە نەخراوەتە بازاڕ و بە گوێرەی زانیارییەکان نرخی ئەم بەرهەمەی سامسونگ 40 هەزار دۆلار بێت کە دەکاتە چوار دەفتەر.

چاوەڕوان دەکرێت لە 15ی ئەم مانگە سامسونگ 98 inch 8K Neo QLED TV بخاتە بازاڕەکان، و لەوانەی بۆ نزیک مانگی 10 بگاتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.