نەوت نایەتە خوارەوە

964+

توانا نەقی

بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و لە 90 دۆلار دانەبەزیوە

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 90.28 دۆلارە و کە لە چاو دوێنێدا 25 سەنت بەرزتر بووەتەوە.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس 87.16 دۆلارە کە لەچاو دوێنێدا 47 سەنت بەرزتر بووەتەوە

دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسە نرخی هەر بەرمیلێکی 90.3 دۆلار بووە.

هۆکاری بەرزبوونەوەی کتوپڕی نرخی نەوت، بۆ ئەو راگەیاندراوە بەپەلەیەی وەزارەتی وزەی سعودیە دەگەڕێتەوە کە ئێوارەی سێشەممەی رابردوو رایگەیاند، بۆماوەی سێ مانگی دیکە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکەنەوە.

گۆڵدمان بانکێکی وەبەرهێنانی ئەمریکیە کە هاوکات توێژینەوەش لە بوارەکەدا دەکات بەهۆکاری رێکەوتنی نێوان سعودیە و روسیا لەسەر دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت پێشبینی ئەوە دەکات کە لە 2024 نرخی نەوت 100 دۆلار تێپەڕێنێت.