دیسان پردەکەی تەقتەق تەقەی تێکەوت
964+
زینوێ حەسەن
به‌شێك لە پلێتەکانی پرده‌كه‌ى تەقتەق لە سنوری كۆیه داڕماون، سەرەڕای ئەوەش هێشتا هاتوچۆی شۆفێران نەوەستاوە، بەرپرسانیش دەڵێن، سبەی تیمەکان چاکیدەکەنەوە.
کاتێک 964 پەیوەندی پێوە کرد، ئاسۆ مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق ئاگادارى كێشه‌ى پرده‌کە بوو، ئەو وتی، “کێشەکە ئەوەندە گەورە نییە، بەشێک له پلێته‌كانى كه‌وتووه و له‌حیمه‌كه‌ى به‌ریداوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پرده‌كه به‌رده‌وام بارهه‌ڵگرێكی زۆرى به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، پێده‌چێت به‌هۆى بارگرانى ئه‌وانه‌وه وای لێهاتبێت.
بە وتەی ئەو، سبەی تیمه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى كۆیه كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ى پرده‌كه ده‌كه‌ن.
“لە ئایندەیەکی نزیکدا هەوڵی کردنەوەی رێگایەکی تر دەدەین بۆ ئەوەی بەتەواوی کێشە و کەموکوڕییەکانی پردەکە چارەسەر بکەین و سەرلەنوێ نۆژەنبکرێتەوە”، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق وای بە 964 وت.
ته‌مه‌نى دروستكردنى پرده‌كه بۆ ساڵانى هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ئێستا چه‌ندین جار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و پلێته‌كانى گۆڕدراون.