وێنەی تۆمەتبارەکە لە بنکەی ئاسایش. وێنە: ئاسایشی هەولێر.
بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی دابوو
تۆمەتبارێک دوای نزیکەی مانگێک لە هەڵاتن دەستگیرکرا
964+
بەهرە محەمەد
ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە نزیکەی مانگێکە بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی داوە و هەڵاتووە.
تۆمەتبارەکە بە ( س. م. ق) ناوی هاتووە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراوە.
ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا ئەمەی راگەیاندووە.
بە دیاریکراوی نووسیویانە، “ئەم تۆمەتبارە رێکەوتی 8ـی ئابی ئەمساڵ لە شەقامی 150 مەتری هەولێر، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بە کەسێکدا بە ناوی (دلێر عەبدولقادر عەبدوڵا) و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و ئەویش هەڵاتووە”.