وەزارەتی پەروەردە بۆ مامۆستایان: وانەکەی خۆت بخوێنەوە و لە قوتابخانە مەمێنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی پەروردە بڕیاریدا، مامۆستایان پاش تەواوکردنی بەشەوانەکانیان دەتوانن لە قوتابخانە نەمێننەوە.

بڕیارەکەی وەزارەت بە ژمارە 273ـی رێکەوتی 5.9.2023 دەرکراوە، کە سەبارەت بە دەوامی مامۆستایانە لە ناوەندە حکومیییەکان، کە هاوکاتی ئەوەی گۆڕانکاری لە بەشەوانەکانیان ناکرێ، پاش تەواوکردنیشی پابەند ناکرێن بە مانەوەیان لە سەرەتا تاوەکو کۆتایی دەوام.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر ئەو نوسراوەی وەزارەتەکەی کردووە، له‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندندا مامۆستایان پابه‌ند ناكرێن به‌ مانه‌وه‌ له‌ ناو قوتابخانه‌دا دوای‌ ته‌واوبوونی‌ وانه‌كانیان.

وەزارەتی پەروەردە بۆ مامۆستایان: وانەکەی خۆت بخوێنەوە و لە قوتابخانە مەمێنەوە